English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێنتلی ئۆتۆمبێلێکی سەرنجڕاکێش بەرهەمدێنێت
2019-07-15 [12:57 PM]

هەولێر - ZNA 


کۆمپانیای بێنتلی بەم دواییە ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی سەرنجڕاکێش و بە دیزاینێکی سەرسوڕهێنەر بەرهەمهێناوە.

 

دەرگاکانی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ سەرەوە دەکرێنەوە و سەقفەکەی لە شوشەیەکی تەنک دروستکراوە.

 

ناوەوەی ئۆتۆمبێل لە گرانبەهاترین جۆری پێست داپۆشراوە و لە دیزاینیدا داری گرانبەها و ماددەی کرۆم بەکارهاتووە.

 

کۆمپانیای بێنتلی ئاشکرای کردووە، ئۆتۆمبێلەکە هاوڕێی ژینگەیە و پێکهاتەکانی زیانی بۆ ژینگە نییە و دەتواندرێت دووبارە بکاربهێندرێنەوە.

 

ئەو ئۆتۆمبێلە چوار بزوێنەری هەیە و خێراییەکەی لە ماوەی دوو چرکە و نیو لە سفرەوە دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا و خێراییەکەی دەگاتە ٣٠٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.

 





ئەم هەواڵە 2899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad