English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو كه‌س به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
2019-07-15 [01:15 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانمان لە نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) پاش چاودێریکردنی کەسێک کە گومان دەکرا ماددە ھۆشبەرەکان بەکاربێنێت، دواجار بە بڕیاری دادوەر لەبەردەم دوکانێکی دەرمانخانە لە قەڵادزێ بە ٥ پارچە حەبەوە لە جۆری ( ترامادۆڵ ) دەستگیر کرا.

راشیدەگەیەنن ، دواتر بە بڕیاری دادوەر و دوای پشکنینی دەرمانخانەکە ٥ پارچەی تر لە ھەمان جۆری حەب دۆزرایەوە و لە ھەمانکاتدا لە لایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی پشدەر خاوەنی دەرمانخانەکە دەستگیر کرا، کە کۆی گشتی ئەو حەبانەی دەستیان بەسەر داگیراوە ژمارەیان ١٠ پارچەیە کە دەکاتە ١٠٠ دەنک.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین دەیشڵێت ، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ١٤ لە یاسایی ماددە ھۆشبەرەکان ھەردوو تۆمەتبارەکە ڕاگیر کراون، دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad