English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات
2019-07-15 [01:24 AM]

ZNA-هه‌ولێر


به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راگه‌یاندنی حكوومه‌ته‌كه‌ی، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بۆ مه‌سرور بارزانی:

به‌ڕێز جه‌نابی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سڵاوێكی گه‌رم..

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پێكهێنانی نۆیه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ به‌ڕێزتان و جێگری سه‌رۆك و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، ئومێده‌وارین پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ببێته‌ فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئارامی، له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی و خواستی خه‌ڵكی كوردستان بێت.

حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پشتگیری له‌ جێبه‌جێكردنی هێڵه‌ گشتییه‌كانی كاری كابینه‌ی نوێ ده‌كات، كه‌ چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تگوزاری له‌ پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی داناوه‌، بێگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامه‌یه‌ ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتن و حوكمڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و به‌ڕێوه‌بردنێكی باش ده‌كات و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌باته‌ قۆناغێكی نوێ.

دووباره‌ هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

له‌گه‌ڵ رێز و پێزانینمان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.





ئەم هەواڵە 3898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad