English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی دامەزراندنی یەکەمه‌كانی زانکۆ زانیاریی نوێ بڵاو دەکرێتەوە
2019-07-15 [01:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خەریکی بەدواداچوونە بۆ پرسی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆکان و پەرلەمانتارێکیش جەختی لەسەر ڕاستیی ئەو پرسە دەکاتەوە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوون لەسەر پرسی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ دەکات، لەمبارەیەشەوە گەلاویژ عوبێد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە لێژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  گوتی: "نووسراو کراوە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ی زانکۆکان تا دابمەزرێنن، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە سەر پلان و بەرنامەی حکوومەت".

گوتیشی: "ھەوڵ دەدەین یەکەمەکانی زانکۆ دابمەزرێن و لەو بارەشەوە ھەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە و لەگەل حکوومەت لەسەر ھێڵین".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو: "ئامار و داتای دروست لەو بارەیەوە ھەیە و تەنیا ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی دەوێت".


باسنیوز





ئەم هەواڵە 4693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad