English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسووڵی گشتیی تورکیا: تورکیا پشتیوانیی حکوومەتی نوێی هەرێم دەکات
2019-07-15 [01:36 AM]

ZNA- هه‌ولێر


تورکیا پشتیوانی بۆ حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و جەخت لە بەھێـزیی پەیوەندییەکان و گەشەی ئابووری دەکات، بە گرینگییەوە دەڕوانێتە ھەرێمی کوردستان، دڵخۆشن بەوەی پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمدا بەشدارن.

ھاکان کەرەجای، کونسووڵی گشتیی تورکیا لە ھەولێررایگەیاند: "پشتیوانیی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێزدار، مەسروور بارزانی، دەکەین و، ئومێدی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین، پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا لە ڕووی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسییەوە پەیوەندییەکی کارا و پتەوە، لە قۆناغی داھاتوودا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، ئەوەمان بە بەڕێز، مەسروور بارزانی و کابینەکەی گەیاندووە."

کونسووڵی گشتیی تورکیا گوتی: "بە بەشداریی کارای پێکھاتەی تورکمان لە حکوومەتی ھەرێمدا دڵخۆشین، پێدانی پۆستی وزاری بەو پێکھاتانە ئاشتی و دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستاندا پتەوتر دەکات و ھەرێمی کوردستان وەکو چەترێک دەبێت بۆ پێکھاتە جیاوازەکان."

ھاکان کەرەجای گوتیشی: "بەردەوام دەبن لە بەرزکردنەوەی ئاستی جموجووڵی بازرگانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە سێکتەری جیاواز و زیاتر گەشەی پێ دەدەن، ھەرێمی کوردستان بۆ ئێمە دۆست و بازاڕێکی گرینگە بۆ وەبەرھێنان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە ناوچەکەدا."

 

سه‌رچاوه‌: KDP





ئەم هەواڵە 3310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad