English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ فه‌رمی یانه‌ی پۆرتۆ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌ باره‌ی كاسیاس بڵاو كرده‌وه‌
2019-07-15 [01:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئیکەر کاسیاس وەرزی داھاتوو ناتوانێت لەگەڵ پۆرتۆ یاریی بکات، بەفەرمی دەبێتە بەشێک لە دەستەی راھێنەرانی یانە پۆرتوگاڵییەکە.

گەرچی دوو ھەفتەیە ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی بەناوبانگی ئیسپانی پەیوەندی بە راھێنانەکانی پۆرتۆوە کردووەتەوە، بەڵام وادیارە ھێشتا تەندروستی کاسیاس یارمەتیدەر نییە بۆ ئەوەی دەست بە یاریکردن بکاتەوە، بۆیە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، تاکو بە تەواوەتی لە نەخۆشییەکەی چاک دەبێتەوە و بۆ یاریکردن ئامادە دەبێت، کاسیاس دەبێتە بەشێک لە دەستەی راھێنەرانی یانەکە.

لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو کاسیاس لە راھێنانەکانی پۆرتۆ تووشی جەڵتەی دڵ بوو بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە و لە یاریکردن دوورکەوتەوە.

ئیکەر کاسیاسی تەمەن ٣٨ ساڵ، پێشتر لەگەڵ تیپی تازەپێگەیشتووانی ریال مەدرید دەرکەوتووە و سەرجەم ئاستەکانی ئەو یانەیەی تاقیکردۆتەوە، بە جۆرێک ٧٢٥ یاری لەگەڵ یانەی شایانە ئەنجام داوە و ٢٦٤ کلین شیتی تۆمار کردووە و ٣ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستھێناوە.

دواتر لە ھاوینی ٢٠١٥ بە گریانەوە ماڵئاوایی لە ریال مەدرید کرد و روویکردە یانەی پۆرتۆ، لەگەڵ یانە پورتوگالییەکەش لە کۆی ١٥٦ یاری، ٧٤ کلین شیتی ھەبووە.





ئەم هەواڵە 3154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad