English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێری دارایی داوای گرێبەسته‌كانی دام و ده‌زگا حكومیه‌كان ده‌كات
2019-07-16 [05:53 AM]

ZNA – هه‌ولێر


دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان  لە 10ی 6ی 2019 نوسراوێكی ده‌ركردووه‌ و تێدا هاتووه‌، دەبێت ئەو گرێبەستانەی ئەنجام دەدرێن لە لایەن داموو دەزگاكانی حكوومەت بۆ دیوانی چاودێری دارایی بنێردرێن.

نوسراوەكه‌ ئاراسته‌ی  ئەنجومەنی وەزیران كراوە،  تێیدا هاتووه‌ سەبارەت بە ناردنی گرێبەستەكان بۆ دیوانی چاودێری دارایی هەڵە تێگەیشتن هەیە و هەندێك گرێبەستیان بۆ دەنێرن ماوەیان بەسەرچووە یان هەیە پێویست بە ناردنی ناكات.

دیوانی چاودێری دارایی جەختی كردۆتەوە، بەپێی دوو ماددە لە یاسای ژمارەی 2ی دیوانی چاودێری دارایی، دەبێت بەڵگەنامە و دۆسیە و گرێبەستەكانیان بۆ بنێرن، هه‌روه‌ها  لە ماددەی 11 لەو یاسایەدا دیوان مافی ئەوەی هەیە وردبینی لە هەموو ئەو بەڵگەنامە و دۆسیە مامەڵە ئاشكرا و نهێنیانەی پەیوەندیان بە كاری داراییەوە هەیە بكات".

چاودێری دارایی ئاشكرای كردووە، دەبێت داموو دەزگاكان هەموو ئەو گرێبەستانە یان بۆ بنێرن كە بەهاكانیان گرنگی هەیە بۆ گەنجینەی حكوومەت لەوانە گرێبەستەكانی(بەشداری كردن و سپاردنی ئەرك بە كەرتی تایبەت، هەروەها كڕین و فرۆشتنی ئامێر وكەلوپەل، لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەكان ئەو كڕینە لەسەر بودجەی جكوومەت بێت یان بودجەی قەرز و بەخشین.

خالید هادی چاوشلی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بە باسی گوت:" بەپێی یاسا چاودێری دارایی، بەشێوەیەكی رەها مافی ئەوەی هەیە داوای زانیاری لەسەر گشت گرێبسەت و دۆكیۆمێنت و دۆسیەی ئاشكرا ونهێنی كاروچالاكیەكانی حكوومەت بكات".

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 3634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad