English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر وه‌رگرتنی مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
2019-07-16 [06:18 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەپێی نوسراوێكی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەگەر فەرمانبەرێك بڕوانامەیەكی بەدەست هێنابێت و بە بێ ئەوەی مۆڵەتی خوێندنی هەبوبێت ئەوە بڕوانامەكەی بۆ ئەژمار دەكرێت، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بێ مۆڵه‌تی خوێندن بڕوانامه‌ی بۆ هه‌ژمار ناكرێت.

نەزهەت سالح راوێژكاری قوتابیان و خوێندنی باڵا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان باسی گوت: "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و رێنمایی وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بڕوانامەی فەرمانبەر بۆ خزمەت و گۆڕینی ناونیشان و پلە ئەژمار بكرێت دەبێت مۆڵەتی خوێندنی هەبێت، پاشان ئەژمار دەكرێت".

ساڵح گوتیشی : دەكرێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق رێنماییەكان جیاوازیان هەبێت ئەوە كێشە نیە و ئاساییە، بەڵام ئەگەر قانونێك هەبێت لە عێراق بۆ ئەوەی لە كوردستان كاری پێ بكرێت ئەوە دەبێت لە پەرلەمانی كوردستانیش بڕیاری جێبەجێكردنی بدرێت".

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە و بڕوانامەیان بە دەست هێناوە بڕوانامەكانیان بۆ هەمووار دەكرێت و دەرماڵەی بڕوانامەیان پێ دەدرێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان دەڵێت: "رەشنوسی رێنمایی تازە بۆ مۆڵەتدانی خوێندن بۆ فەرمانبەران ئامادەكراوە ، دووجاریش بردراوە بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام تاوەكو ئێستا دەرنەچووە چونكە وەزارەتی خوێندنی باڵا تێبینی لەسەر هەبوو بۆیە وەستاوە".

 





ئەم هەواڵە 5146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad