English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎لە عێراق پیاوان زیاتر تووشی هەراسانكردن و دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە
2019-07-16 [06:38 AM]

ZNA- ھەولێر



‎كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لەبارەی راپرسیییەكی بەریتانی لەسەر دۆخی عێراقییەكان ئاماژە دەكات كە رێژەی ئەو پیاوانەی رووبەڕووی هەراسانكردنی سێكسی دەبنەوە زیاترە لە ژنان و چەند هۆكار دیاری دەكات بۆ ئەو بەرزبوونەوەی حاڵەتەكە.

‎ئەكرەم بەیاتی، گوتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنەكە  رای گەیاند، یەكەم هۆكار ئەو كارەسات و نەهامەتی و جەنگە و گەماریەیە كە رووبەڕووی عێراق هاتووتەوە و وای كردووە هاووڵاتییانی ئاسایی نەمێننەوە و زۆرێك لە پیاو ژنی عێراقی كێشەی دەروونی و ئابووریان هەبێت و بەرەو لادان پاڵیان بنێت.

‎زیاتر گوتی، دووەم هۆكار نەبوونی یاسایەكە قوربانیان بپارێزێت یان بوونی دامەزراوە بۆ چاودێریكردنیان و وەرگرتنی سكاڵای ئەوان و سزادانی تاوانكاران لە قوتابخانە و شەقام و شوێنی كار، سێیەم، دابڕانی كۆمەڵایەتی پیاو ژنان و بێتواناییان لە پێكهێنانی هاوسەرگیری و بەتاڵكردنی ئارەزووی سێكسیان بە شێوەیەكی ئاسایی، كە ئەوەش پاڵ بۆ لادانیان دەنێت، هەروەها بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر كە وا دەكات تاوانی لادان ئەنجام بدەن. 

‎بەپێی راپرسییەكی تۆڕی هەواڵی "بی بی سی" بەریتانی لە چەند دەوڵەتێكی عەرەبی لەوانە لە عێراق دەركەوت كە ژمارەی ئەو پیاوانەی بە زمان و جەستە تووشی هەراسانكردن و دەستدرێژی سێكسی هاتوونەتەوە رێژەیان لە قوربانیانی ژن زیاترە.





ئەم هەواڵە 3799جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad