English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه‌
2019-07-16 [09:00 AM]

ZNA – هه‌ولێر


لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گردبوونەوەیه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجام دا و  داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن.

نوێنەری خۆپیشاندەران یاداشتنامەیەکی خوێندنەوە و رایگەیاند: "هەموومان چاومان لەو کارنامەییە کە مەسرور بارزانی خوێندیەوە، بە تایبەتی بڕگەی 9 کە باس لە خزمەتکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات".

نوێنه‌ره‌كه‌ راشیگەیاند: "داوا دەکەین، سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ببینین".

لە یاداشتنامەکەدا هاتووە: "زیاتر لە 150 رۆژە بە بیانووی تەواونەبوونی کاری لیژنە پزیشکییەکان، مووچەی هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەت بڕدراوە و داوا دەکەین مووچەکەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە".

ئه‌و ئاماژەی بەوەشدا: "داوای گەڕانەوەی مووچە بڕدراوەکانی سەردەمی پاشەکەوتی مووچە دەکەین و داواش دەکەین حکوومەت ئامێری کەم ئەندامیمان بۆ دابین بکات".

لە کۆتایید جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، بەهۆی قەیرانی دارایی زۆر نەهامەتیمان چێشت و سووکایەتیمان پێکرا، بۆیە داوا دەکەین یەکەم کاری حکوومەت جێبەجێکردنی ئەم یاداشتە بێت.

 





ئەم هەواڵە 3145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad