English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆفیا لۆرین بەشداری لە فیلمێکی نوێدا دەکات
2019-07-16 [11:55 AM]

هەولێر - ZNA 


خانمە ئەکتەری ئیتاڵی، سۆفیا لۆرین، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات بەناوی The Life Ahead.

 

چیرۆکی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە رۆمانێکی رۆمان گاری بەناوی La vie devant soi وەرگیراوە.

 

ئەم رۆمانە لە ساڵی 1978یش کرایە فیلم و توانی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین فیلم وەربگرێت.

 

دەرکەوتنی لۆرین لەم بەرهەمە سینەماییەدا لە دوای 10 ساڵ دورکەوتنەوە دێت لە چالاکی سینەمایی.

 

ئەو خانمە ئەکتەرە رۆڵی کارەکتەری رۆزا دەگێڕێت کە یەکێک لە دەرباسبووانی ئاگری هۆڵۆکۆستە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی ئێدوارد بۆنتییە و کۆمپانیای Palomar  یەکێک لە بەرهەمهێنەرانییەتی و بڕیارە لە مارسی 2020 بڵاوبکرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 7435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad