English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر دەست بەسەر قومارخانەیەکی ئەلیکترۆنی دا گرت
2019-07-16 [03:23 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، لە ھەولێر دەستیان بەسەر قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنی دا گرت و چوار كەسیشیان دەستگیر كرد لەناویاندا ژنێك ھەیە".

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر گوتی: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ھەولێری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، بە ھاوكاری ھێزە ئەمنییەكانی قایمقامییەتی ھەولێر لە گوندی ئینگلیزی لە شاری ھەولێر دەستیان بەسەر قومارخانەیەكی ئەلیكترۆنی داگرت، كە لە رێگەی سیستمێكەوە بەستراوەتەوە بە ئینتەرنێت و ھەركەسێك ویستوویەتی قومار بكات لەرێگەی كارتێكەوە پارە داخڵ كراوە و بە رێگەی مۆبایلی خۆیان قوماریان كردووە".

روونیكردەوە: "لە رێگەی ئەو سیستمە قومارخانەكە بەستراوەتەوە بە وڵاتی قوبرسەوە و لێرەوە پارە بۆ قوبرس رەوانە كراوە".

قایمقامی ناوەندی ھەولێر راشیگەیاند: "چوار كەس لە قومارخانەكە دەستگیر كراون و دەستگیراوە بەسەر سەرجەم كەلوپەلەكانیان، لەناو گیراوەكاندا ژنێك ھەیە".





ئەم هەواڵە 3256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad