English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەسەدە رەتی دەكاتەوە نەوتیان بە ئیسرائیل فرۆشتبێت
2019-07-17 [07:27 AM]

​ZNA – هەولێر


هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای ديموكرات، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و رایگەیاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ راست نین كه‌ باس له‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتنی نه‌وتی باكووری سووریا به‌ ئیسرائیل.

ریاز ده‌رار هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای ديموكرات له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ، و سه‌رله‌به‌ری ته‌واوی هه‌واڵه‌كان هه‌ڵبه‌ستراون، كه‌ باس له‌ بوونی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ مۆری ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، بۆ رێگه‌پێدان به‌ گه‌وره‌ بازرگانێكی ئیسرائیلی، به‌ناوی "موتی كاهانا"، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كاری به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وتی باكووری سووریا بكات، كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) دان.

ده‌رار ده‌ڵێت: "له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ راست نین كه‌ باس له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ده‌كه‌ن، له‌ راستیشدا هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نییه‌، ئیلهام ئه‌حمه‌دیش ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردنی رێگه‌پێدان و به‌ڵێننامه‌ی له‌و جۆره‌ی نییه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری ئیداره‌ی خۆسه‌رییه‌، ئیلهام ئه‌حمه‌د ته‌نها به‌رپرسی كاروباره‌ سیاسییه‌كانه‌ و رێككه‌وتنى فرۆشتنی نه‌وت و دانه‌وێڵه‌ واژۆ ناكات".

له‌ باره‌ی لێدوانێكی ئه‌و بازرگانه‌ ئیسرائیلییه‌ش بۆ رۆژنامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له‌ باره‌ی نه‌وتی باكووری سووریا  ده‌رار ده‌ڵێت: "كاهانا له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكام، نه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات و هه‌سه‌ده".

ده‌رار له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم باس له‌وه‌ ده‌كات، تۆمه‌تباركردنیان به‌و كاره‌، له‌لایه‌ن توركیاوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ناشیرین بكات.

به‌ گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌، چه‌ند راپۆرتێكی میدیایی باس له‌ نامه‌یه‌كی ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ن، بۆ كاهانا، كه‌ بازرگانێكی ئیسرائیلیه‌ و تێیدا باس له‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ده‌كات بۆ ته‌واوی كاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ نه‌وت، كه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ ژێر ده‌ستیدایه‌.

 





ئەم هەواڵە 5173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad