English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بالای بەریتانیا کرد
2019-07-17 [07:51 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه مڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 مه سرور بارزانى سه رۆکی حکومەتی ھەرێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى به ريتانى كرد كه پێکھاتبوو له جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست وجۆن  ویلیکس باڵیۆزی بە ریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتن کونسڵی گشتی نوێی بە ریتانیا لە ھەرێمی کوردستان.


شاندی میوان سەرەتا پیرۆزباییان لە سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ و سەردانی شاندی باڵای ھەرێمی کوردستانیشیان بۆ بەغدا بە گرنگ و پێویست ناوبرد. ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی بەردەوامبوونی ھاوکاری و ھەماھەنگی بەریتانیا و ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرا.
سەرۆک وەزیران سوپاسی شاندی میوانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەمزووانە لیژنە پەیوە ندیدارەکانی نێوان ھەولێر وبەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور. 


لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەھا ئاماژە بە گرنگی بەردەوامبوونی ھەماھەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی جمووجۆڵەکانی داعش درا لە چەند ناوچەیەکی عێراق.





ئەم هەواڵە 2722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad