English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌ریتانی كۆده‌بێته‌وه‌
2019-07-17 [11:33 AM]

ZNA-هەولێر



نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ سیر جۆن لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویكلس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و جێمس سۆرنتۆن، كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان، دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستووريى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌شق و راهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌رده‌وامیی ریفۆرم له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى تاوتوو كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15-7-2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، شاندی میوان پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونيان له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، له‌لاى خۆشييه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كار و ئه‌ركی نوێیدا.
به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ بوار جیاوازه‌كاندا، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو‌.





ئەم هەواڵە 2917جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad