English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بارە تەقەکردنەکەی ئەمڕۆ ، ئاسایشی ھەولێر راگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە 
2019-07-17 [12:21 PM]

ZNA- ھەولێر 




ئاسایشی ھەولێر لە بارەی رووداوی تەقەکردن لە چێشتخانەیەکی ھەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیە .... 
ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری ھەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە ھۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و ھاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.
ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و ھاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین.
 لەھەمانکاتدا ھاووڵاتیانی ھەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان تێک بدرێت. 
لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن. 


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر
 





ئەم هەواڵە 5479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad