English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا تلسکۆپی نوێ بۆ بۆشایی دەنێرێت
2019-07-17 [12:24 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای چوار رۆژ لە دواکەوتن ئاژانسی ئاسمانی روسیا (رۆسکۆسمۆس) رایگەیاند، مووشەکی برۆتۆن – M بەرهەمی روسیا لە گەیاندنی تلسکۆبی ئاسمانی پێشکەوتوو بۆ خولگەی زەوی سەرکەوتوبوو.

ئاژانسەکە وتیشی، دووربینەکەی ناسراوە بە Spektr-RG لەموشەکەکە جیابۆتەوە وگەشتۆتە خولگە، و بەرەو پێگەکە خۆی له‌ بۆشایی دەچێت.

خاڵی "لاگرانج پێگەیەکی" بێوینەیە لە کۆمەڵەی خۆردا، لەوێ تیلسکۆبەکە دەتوانێت پێگەی خۆی بپارێزێت سەبارەت بە خۆر و هەسارەکانی لەدەوری دەسوورێنەوە.

خاڵی "L2 " لە دوریی 1.5 ملێۆن کیلۆمەترە لەزەویەوە، نموونەیە بەتایبەتی بۆ تلسکپۆبی وەک سپێکتەر، ئەگەر پلانەکە بێ‌ کێشە بەڕێو بجێت ئەوا لە دوای 3 مانگ دەگاتە ئەو پێگەیە.

 بەمه‌ش یەکەم تلسکۆبی ئاسمانی ڕوسیا دەبێت لە دەرەوەی خولگەی زەوی کاردەکات لەدوای سەردەمی سۆڤێتەوە.





ئەم هەواڵە 3838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad