English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتێكی دیكه‌ش ئێس 400 ده‌كڕێت، واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات پاشگه‌زی بكاته‌وه‌
2019-07-17 [01:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی روسیا یوری بۆریسۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات هیندستان رازی بكات، پێویسته‌ واز له‌ گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 بهێنێت.

بۆریس وتیشی، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ واژووكراوه‌ی له‌گه‌ڵ هیندستان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه‌ ئه‌وێ ( بۆ هیندستان) هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ركرده‌كانی هیندستان رازی بكه‌ن كه‌ پێویسته‌ واز له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ بهێنن و به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریكیان بۆ پێشنیار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی رووسی نه‌كڕن.

سه‌باره‌ت به‌ گرنگیدانی وڵاتانی جیهان به‌چه‌كی سیسته‌می به‌رگری روسی، وتی، زۆربه‌ی وڵاتان گرنگیدانیان به‌ چه‌كی روسی ناشارنه‌وه‌، له‌ ئێستادا گفتوگۆ له‌ ئارادایه‌، گومانم له‌ سه‌كه‌وتنی كۆمپانیای "ئه‌نتی ئه‌لماز"ی روسی بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی نییه‌.

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی روسیا، دینیس مانتۆرۆڤ وتی، له‌ 19 شوباتی رابردووه‌وه‌ ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌می ئێس 400 بۆ هیندستان كراوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گرێبه‌ستی ناردنی ئێس 400 بۆ هیند له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌ په‌ڕاوێزی لوتكه‌ی هیندی و روسی واژوو كراوه‌.

گرێبه‌سته‌كه‌ پێنج گروپی ئێس 400 له‌ خۆ ده‌گرێت به‌بڕی پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

 

rt





ئەم هەواڵە 3127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad