English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاڤرۆڤ هۆشداری روودانی كاره‌ساتێك له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات
2019-07-17 [01:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ هۆشداری دا له‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداو ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی روودانی كاره‌ساتێك له‌ ناوچه‌كه‌، وتیشی، ته‌نها گڕێك به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره‌ بكه‌وێته‌وه‌.

لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌رهه‌می ئه‌و فشاره‌ زۆرانه‌ی سه‌ر ئێرانه‌ كه‌ واشنتۆن و هه‌ندێك له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ریكا یاری به‌ هێزی خۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئێران بشوێنێت و هه‌موو جۆره‌ تۆمه‌تێك ده‌خاته‌ پاڵ ئێران.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ره‌فتاره‌ ره‌وشێكی مه‌ترسیدار دروست ده‌كات، ته‌نها ئاگرێكی بچوك به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوتانی ناوچه‌كه‌، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و كاره‌ساته‌ش له‌ ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكایه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی، لایه‌نی ئێرانی به‌رده‌وام به‌ئێمه‌ راده‌گه‌یه‌نن كه‌ وا سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه‌یان لا مه‌به‌سته‌ و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ خۆشكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وانه‌ وڵاتانی كه‌نداویش ده‌ده‌ن، ئێران جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی شه‌ڕنگیزی نییه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌ش كرد، روسیا لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی ئاڵۆزییه‌كان ده‌دات، وتیشی، گرنگی به‌ چه‌مكی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌ده‌ین كه‌ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان به‌ شێوه‌ی قۆناغ ده‌گرێته‌وه‌، چه‌ند رێكارێك بۆ به‌هێزكردنی متمانه‌ و چاودێری دابنرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كار بۆ پاراستنی زۆربه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ده‌ین.

 

ipa





ئەم هەواڵە 5062جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad