English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کردەوەکەی ئەمڕۆی هەولێری به توندی ئیدانه کرد
2019-07-17 [05:58 AM]

ZNA- هەولێر


 سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان سەبارەت به کردەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوه. ئەمەی خوارەوه دەقەکەیەتی:

 

به‌ توندی ئه‌و تاوانکارییه‌ ترسنۆکه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ین که‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کونسولخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش بریندار بووه‌.

له‌ کاتێکدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌که‌ ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه‌ تا ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
١٧/٧/٢٠١٩





ئەم هەواڵە 4123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad