English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محه‌ممه‌د حەلبووسی رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ سەركۆنە دەكات
2019-07-18 [06:58 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی ھێرشەكەی سەر دیپلۆماتكارە توركەكان لە ھەولێر سەركۆنە دەكات و بە كارێكی تیرۆریستیش ناوی دەبات.

محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تویتێكدا ھێرشەكەی ھەولێری سەركۆنە كردووە و نووسیویه‌تی: "بە توندی ھێرشەكەی سەر دیپلۆماتكارە توركییەكان سەركۆنە دەكەم، سەرەخۆشیی ئاراستەی ئەوانە دەكەم كە لە ھێرشەكەدا گیانیان لەدەست داوە و داوای شیفای بە پەلە بۆ برینداران دەكەم".

حەلبووسی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو ھێرشە تیرۆریستییە ئاسایشی عێراق و سەروەرییەكەی و سەقامگیریی ھەرێمی كوردستانی كردووەتە ئامانج.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواش دەكات، رێوشوێنە ئەمنییەكان توند بكرێن و ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە لە پشت كارەكەوەن، ناسنامەكانیان ئاشكرا بكرێت و سزا بدرێن.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، 17ی ته‌ممووزی 2019، له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ رێستورانتێكی شاری هه‌ولێر، كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا و دوو هاووڵاتی كورد گیانیان له‌ده‌ست دا.

 





ئەم هەواڵە 4219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad