English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ یەکەم کۆبوونەوەیدا، وەزارەتی دارایی كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه‌
2019-07-18 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیوانی وەزارەت یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری به‌ ئاماده‌بوونی "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری نوێی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم، بەڕێوەچوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، وەزیری دارایی و ئابووری، سەبارەت بە "ھێلە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان" ڕوونکردنەوەی پێویستی بۆ ئامادەبووان دا و ڕایگەیاند: " پێویستە وەزارەتمان خالە پەیوەندیدارەکانی ئەو بەرنامەیە بکاتە چوارچێوەی گشتی کاری داھاتووی خۆی، وە ئامادەکردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەند کردن".

لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت ڕاو سەرەنجی خۆیان لەسەر تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و کارنامەکە خستەڕوو: بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتوو کارنامەی وەزارەت گەلالە بکرێ و بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەی وەزیری نوێی دارایی و ئابووری کرد بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی ئەو کارنامەیە بکەن.





ئەم هەواڵە 8050جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad