English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: هێزه‌كانمان له‌ رۆژئاوای سوریا به‌شداری هیچ شه‌ڕێكیان نه‌كردوه‌
2019-07-18 [11:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاژانسێكی هه‌واڵی روسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت هێزی تایبه‌تی روسیا له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌كرێته‌ ئه‌و سه‌ر ناوچانه‌ی ئه‌دلیب كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆلی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن دایه‌، به‌شداری شه‌ڕ ده‌كات.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ گه‌وره‌ سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وتیان، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا روسیا هێزی تایبه‌تی ناردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاڵ سوپای سوریا بجه‌نگێت كه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆلی دوا مۆڵگه‌ی ئۆپۆزسیۆن بكات.

باسیان له‌وه‌ش كرد، ئه‌فسه‌رانی روسیا له‌ دوای هێڵی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ جێگیر كراون، جه‌نگه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ مۆسكۆ هێزی وشكانی ره‌وانه‌ی گۆڕه‌پانی جه‌نگ بكات.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وتی، له‌ كاتی ئێستادا روسیا هیچ هێزێكی وشكانی له‌ سوریا نییه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad