English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سائیروون: ئەوانی فەرمانی سەرۆ‌ک‌وەزیران جێبەجێ ناکەن، سەر بە وڵاتانی دیکەن
2019-07-18 [12:09 PM]

ZNA - هەولێر


هاوپەیمانێتی سائیروون پێیوایە هەر گرووپێکی نیو حەشدی شەعبی پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نەبێت، کار بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای وڵاتان دەکات.

جەواد مووسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیی سائیروون رایگەیاند، هەر گرووپ و یەکەیەکی ناو حەشدی شەعبی پابەندی بڕیاری حکومەت بۆ تێکەڵبوون بە سوپا و پۆلیس نەبێت، بێگومان پەیوەندی بە وڵاتانی دەرەکی هەیە و کار بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای ئەو وڵاتانە دەکات.

جەوان مووسەوی، ئاماژەی بەمەش کرد، دەبێت تەواوی گرووپ و یەکەکانی نێو حەشدی شەعبی پابەندی بڕیاری حکومەت بن.

لە سەرەتای ئەم مانگە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی فەرمانێک دەبێت چەکدارانی حەشد تێکەڵی سوپا و پۆلیسی وڵات ببن.

 





ئەم هەواڵە 8449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad