English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاره‌ رێگای بەردەڕەش کەڵەک بكرێته‌ دوو ساید
2019-07-18 [01:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری رێگاوبان سدقی ئامێدی، رایگه‌یاند، رێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بە تەواوی تێکچووە و پێویستی بە نوژەنکردنەوە ھەیە.

وتیشی، حکوومەتی ھەرێمیش ماوەیەک پێش ئێستا ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ نوژەنکردنەوەی تەرخان کردووە، ئێستاش ٣٠٠ ملیۆنی دیکەی بۆ تەرخان کراوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، نوژەنکردنەوەی ئەو رێگایەش دەستی پێکردووە و بەشێوەیەکی باش نوژەندەکرێتەوە، چونکە رێگایەکی ستراتیژییە و ھەموو ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگر بۆ کاری بازرگانی به‌م رێگایه‌ ھاتووچۆ دەکەن.

باسی له‌وه‌ شكرد، جگە لەوەش بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا دەست بە تەواوکردنی رێگای دووسایدی نێوان روڤیا بۆ بەردەڕەش بکرێت، چونكه‌ تەواوکردنی ئەو رێگایە ماوه‌یه‌ك بوو وەستابوو.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە باسی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بڕیارە ئەو رێگایە بکرێتە دووساید، بەڵام بەھۆی ئەوەی رێگای دیكه‌ نییە، له‌ ئێستادا تەنیا نۆژەن دەکرێتەوە و ھەر کاتێک رێگای چەمە بۆ ھەولێر تەواو بوو، ئەوکات دەست دەکرێت بە درووستکردنی رێگای دووسایدی بەردەرەش بۆ کەڵەک.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2839جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad