English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
2019-07-19 [11:36 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بارەی پەلاماردانی ژمارەیەک گەشتیاری کورد لە تورکیا و دەستگیرکردنیان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا ھاتووە: سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی ھەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیەندراوێک لە لایەن گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان لە تورکیا

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند ھاووڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا، تووشی پەلاماردان و دەستدرێژی بوونەوە بە ھۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن، دواتر دەستگیرکراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.

ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.

بۆیە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی ھەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تا بە زووترین کات گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

دوێنێ چەند سایتێکی تورکیی بڵاویانکردەوە، کە گرووپێکی گەشتیاری کورد سەردانی چیایەکی ناوچەی "چیاکارا"ی شاری "ترابزۆن"ی تورکیایان کردووە و یەکێک لە گەشتیارەکان ویستبووی بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرێت، بەڵام لە لایەن ژمارەیەک تورکەوە کرابووە ئامانج و دواتر بەو ھۆیەوە ٩ گەشتیاری کورد دەستگیرکرابوون.





ئەم هەواڵە 2725جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad