English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نوێی داد یەکەم فەرمانی وزاری دەرکرد
2019-07-19 [11:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزیری نوێی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکەم فەرمانی وزاری بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی، دەرکرد.

بەپێی نووسراوی فەرمانەکە، کە وێنەیەکی  دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی وەزارەتی داد بە ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانییەوە، لە کاتژمێر ٨ـی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر ٣ـی ئێوارە، دەوامی خۆیان بکەن.

لە نووسراوەکەدا، کە واژۆی فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی لەسەرە، ھۆشداریی دراوەتە فەرمانبەرانی وەزارەتەکە، کە ئەگەر لەو ماوەیە دەوام نەکەن یاخود پابەندی کاتی دەوام نەبن، ئەوا ”رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی“ دەبنەوە.

رۆژی چوارشەممە ١٠-٧-٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، متمانەی بە مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیرانی کابینەکەی بەخشی.

 





ئەم هەواڵە 4138جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad