English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلانی زیدان بۆ وەرزی نوێ ئاشکرابوو
2019-07-19 [11:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پلانی زینەدین زیدان، راھێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ وەرزی نوێ لە خول و پاڵەوانێتییەکان ئاشکرابوو و راھێنەرەکە سیانەیەکی نوێ دروستدەکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەکە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەیەکی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئیدین ھازارد و کەریم بێنزیمای پێکەوە داناوە و نووسیوویەتی، سیانەی نوێ.

سەرچاوەکە دەڵێت، زیدان بۆ ھێلی پێشەوەی یانەکەی ڤینسیوسی لە راست داناوە، ھازارد لە چەپ و بێنزیماش لە ناوەڕاست یارییدەکات، ئەوەشی ئاشکراکردووە راھێنەرە فەرەنسییەکە کار لەسەر ئەوە دەکات ڤینسیوس لەسەر ئەوە رابھێنێت لە باڵی راست یاریی بکات، چونکە ھازارد لە باڵی چەپ دەبێت.

مارکا لەو راپۆرتەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یارییکردنی بێنزیما لەلایەن زیدانەوە ھیچ گفتوگۆیەکی لەسەر نییە و ئەو لە پێکھاتەی سەرەکی دەبێت.

یانەی ریال مەدرید ئێستا لە مۆنتریالی کەنەدایە و خۆی بۆ رکابەرییەکانی وەرزی نوێ ئامادەدەکات.

 





ئەم هەواڵە 2842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad