English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: لێكۆڵینەوە لە كەشتی نەوتهەڵگرە بەریتانیەكە دەكەین
2019-07-20 [06:09 AM]

ZNA – هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ریایی له‌ هه‌رێمی هورمزگانی ئێران رایگه‌یاند: "كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگریی به‌ریتانی (ستینا ئیمپێرۆ) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ و خۆنه‌كێشان به‌ به‌له‌مێكی راوچییه‌كان له‌ گه‌رووی هورمز گه‌یشتووه‌ته‌ به‌نده‌ر عه‌باس".

عه‌فیفی پوور به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ریایی له‌ هه‌رێمی هورمزگانی ئێران ئاشكرایكرد: "نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ 23 ده‌ریاوانی تێدایه‌، 18 كه‌سیان تیمی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ن خه‌ڵكی‌ هیندستانن، ئه‌وانی دیكه‌شیان، هاووڵاتی رووسی و فلیپینی و لیتوانی و وڵاتانی دیكه‌ن، تا ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و تیمه‌ پێویسته‌ له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌یان بمێننه‌وه‌".

رۆژی هه‌ینی 19/7/2019، سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "نه‌وتهه‌ڵگرێكی به‌ریتانییان له‌ گه‌رووی هورمز راگرتووه‌، چونكه‌ پابه‌ندی یاساكانی ده‌ریاوانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه‌".

ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیاش له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌یان رایانگه‌یاندووه‌، "بۆ گیڕانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ په‌نا بۆ رێگا چاره‌كانی دیپلۆماسی ده‌به‌ین نه‌ك سه‌ربازیی".

 





ئەم هەواڵە 2830جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad