English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسێك: شای سعودیه‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ میوانداری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات
2019-07-20 [11:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هه‌ینی ئاژانسێكی هه‌واڵی سعودیه‌ رایگه‌یاند، بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیر ناوچه‌كه‌ شای سعودیه‌ سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی سعودیه‌ جێگیر بكرێن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ داهاتوودا هێز و جبه‌خانه‌ ره‌وانه‌ی سعودیه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رووی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه‌ بوستێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ ئاژانسه‌كه‌ی سعودیه‌ی راگه‌یاندوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ "ئاستی كاری هاوبه‌شی بواری به‌رگری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری و مسۆگه‌ركردنی ئاشتی به‌رز بكه‌ینه‌وه‌.

به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتی، ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ناردنی 500 سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكی بۆ سعودیه‌ ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی زیادكدرنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ مانگی رابردوو پنتاگۆن رایگه‌یاند.

مانگی رابردوو پنتاگۆن رایگه‌یاند، هه‌زار سه‌رباز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێرن، به‌ڵام شوێنه‌كه‌ی دیار نه‌كرد.

په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ئاڵۆزی رۆیشت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه‌ كه‌ له‌ 2015 له‌نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان واژوو كراوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad