English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی بەمەرج لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە 
2019-07-20 [11:47 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە مەرجێکی داناوە بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی . 


بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی، میسی گەڕانەوەی نەیماری بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووتە مەرج لەبەرامبەر بەردەوام بوونی لە یانەی کەتەلۆنی، ئەمەش وەک پاڵەپەستۆیەک لەسەر بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بۆندی نەیمار یەکلایی بکەنەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، میسی وا ھەست دەکات کە نەیمار زۆر گرنگە بۆ ئێستا و داھاتووی یانەی بەرشەلۆنە و یارمەتیدەرێکی باشیش دەبێت بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر میسی کەم ببێتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە نەیمار بە روونی بە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە کە نایەوێت لە یانەی پاریسی بمێنێتەوە بەڵام یانەی بەرشەلۆنە ئەو توانا ماددییەی نییە کە بتوانێت زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بدات لە پێناو گەڕاندنەوەی نەیمار . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad