English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری بەرزبوونەوەی شێ و پلەی گەرمای لە وڵاته‌كه‌ی دا
2019-07-20 [01:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

كه‌شوهه‌وای ئه‌مه‌ریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و رێژه‌ی شێ به‌ خێرایی به‌رز بێته‌وه‌ و ببێته‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كانی به‌ركه‌وتنی گه‌رما.

ئاژانسی خزمەتگوزاری کەش و هەوای نیشتیمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداریدا لەسەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بەرزبوونەوەی ئاستی شێ لە ئەمەریکا بەتایبەتی لەم پشووی هەفتەیدا کە زۆر بە خێرای بەرزبۆتەوە و ڕەنگە ببێتەهۆی گەرمابردووی و نەخۆشییەکانی بەرکەوتنی گەرمای زۆر.

لەکاتێکدا فۆرکاستەر رایگەیند کە پلەی گەرما لە نیۆرک سیتی گەیشتۆتە 33 پلەی سەدی بەڵام لەگەڵ شێیەکی زۆردا کە گەیشتۆتە 43 پلەی سەدی.

ئاژانسەکە دەڵێت واپێدەچێت ئەم شەممەیە پلەی گەرما لەهەندێک شوێن بگاتە 38 پلەی سەدی بەتایبەتی لە ولایەتی فلادیلفیا .

رێکخراوی لێکۆڵینەوەی کەشناسی و چاودێری پلەی گەرمای جیهانی دەڵێت مانگی شەشی ساڵی 2019 گەرمترین مانگ بووە لەسەر زەوی تا ئێستاکە.

پلەی گەرما لەشارەکاندا زۆر بەرزبۆتەوە بەتایبەتی لەشارەکانی ناوەڕاستی رۆژهەڵات و بەری رۆژەهەڵاتی ولایەتەیەکگرتووەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری سیستمی جیهانی تێکڕا بووەتە هۆی گەرمبوونی هەوا.

 کاربەدەستانی شارەکان رێگەیان بە مەلەوانگە گشتییەکانداوە کە بۆ ماوەیەکی زیاتر دەرگاکانیان کراوە بێت بەڕووی هاوڵاتیاندا و هاوکات بەرێوبەرانی شارەکان پەیتا پەیتا هۆشیاری بڵاودەکەنەوە بۆ خەڵک بەگشتی سەبارە بە خۆپارێزی لە گەرمای زۆر و چارەسەرەکان.

 





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad