English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا كاردانه‌وه‌ی دیپلۆماسی و ئابووری دژی ئێران ده‌گرێته‌ به‌ر
2019-07-21 [05:37 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی سامانی ئێران لە دەرەوە دەدات و ئەگەر هەیە داوایەک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-7-2019، رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بیر لە کاردانەوەی دیپلۆماسی و ئابووری لە دژی ئێران دەکاتەوە.

هەروەک رۆژنامەکە رایگەیاندووە، جێرمی هانت بە نیازە دەست بەسەر هەموو سامانی ئێران لە وڵاتەکەیدا بگرێ و داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکا سزاکانی، کە دوای رێککەوتنی ناوکی رایگرتبوون، دووبارە بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە.

رۆژی هەینی 19-7-2019 بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، کە لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی، دەستیان بەسر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرتووە.

رۆژی شەممە 20-7-2019، جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەڕەشەی لە ئێران کرد ورایگەیاند، ”ئەوە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێ، بە رێگایەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و بەهێز وەڵامی ئێران دەدەینەوە“.





ئەم هەواڵە 2554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad