English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... له‌شوقه‌یه‌كدا شه‌ڕ له‌نێوان پۆلیس و په‌كه‌كه‌ روویدا
2019-07-21 [05:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ لە ئامەدی باکووری کوردستان، شەڕ لەنێوان پۆلیس و گەریلاکانی پەکەکە روویدا، بەو هۆیەوە گەریلایەکی پەکەکە گیانی لەدەستداوە و پۆلیسێکیش بریندار بووە.

 

 
به‌پێی میدیاکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  تیمەکانی دژەتیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد دوای هه‌بوونی زانیاری هەواڵگری بە خۆحەشاردانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە، هەڵیانکوتایە سەر شوقەیەک لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەیەکی شەقامی سەنتۆ کە دەکەوێتە چواڕیانی فڕۆکەخانەی ئامەد.
 
دژەتیرۆری تورکیا سەرەتا داوای خۆڕادەستکردنیان لە گەریلاکانی پەکەکە کردووە، بەڵام بەهۆی خۆڕادەستنەکردنیان شەڕ لەنێوانیاندا روویداوە، بەو هۆیەوە گەریلایەکی پەکەکە گیانی لەدەستداوە و پۆلیسێکیش بریندار بووە.

 

 





ئەم هەواڵە 5029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad