English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ برا به‌ چه‌قۆ بریندار كران
2019-07-21 [06:35 AM]

ZNA-هەولێر


شەوی رابردوو لە قەڵادزێ كەسێك سێ برا بە چەقۆ بریندار دەكات و یەكێك لە بریندارەكان بەھۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی سلێمانی كرا.

لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو كاتژمێر 10:40 خوله‌ك له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان سێ كه‌س به‌ برینداری گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی كه‌ شوێنه‌واری 3 چه‌قۆ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌رسێ برینداره‌كه‌ش بران".

ئاماژە بەوەشكراوە: "له‌ ئێستادا هۆكاره‌كه‌  نادیاره‌ و دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد، به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 413 فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌رچووه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه"‌.

 





ئەم هەواڵە 4183جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad