English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. بەشیر حەداد دەستخۆشی لە  دەزگا ودامەزراوە ئەمنیيەكانی هەرێمی كوردستان دەكات
2019-07-21 [09:09 AM]

ZNA-هەولێر


 

دوای دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تاوانی كوشتنی كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر لە لایەن دەزگاكانی ئاسایشی هەولێرەوە ، د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستخۆشی لە دەزگا و ودامەزراوە ئەمنیەكانی هەولێر كرد بۆ ئەو ئەرك و ماندووبوونەی لەم بوارەدا ئەنجامیان دا وستایشی شەونخونی و ڕۆڵی جوامێرانەی كارمەندانی ئەم دەزگایانە كرد بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شار.

د.بەشیر لە بەیاننامەیەك دا  سوپاسی  هاوڵاتیانی شاری هەولێريشى كرد بۆ هاوكاریكردنی دەزگاكانی ئاسایش له دەستگیركردنی تاوانباران بەم خێراییە.

دووپاتیشی كردەوە خەڵكی كوردستان هەمیشە لە دژی توندوتیژی وڕەفتاری تێكدەرانە بوون. و هەرواش دەمێننەوە وكوردستانیش هەمیشە شوێنی ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیان دەمێننەوە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران 

20 ى تموز / 2019





ئەم هەواڵە 2401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad