ZNA - هەولێر
رۆنامەی دەیلی تێلێگراف بڵاویکردەوە، ئەگەر ئێران كەشتییەكەی بەریتانیا ئازاد نەكات، گەمارۆی ئابووری دەخرێتەسەر.
رۆژنامەی دەیلی تێلێگرافی بەریتانیا لەھەواڵێكدا بڵاویکردەوە، ئەگەر ئێران كەشتییەكەی بەریتانیا ئازاد نەكات، حكوومەتی بەریتانیا پرۆژەیاسایەكی ئامادەكردووە بۆ گەمارۆ بخاته سەر ئێران.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، حكوومەتی بەریتانیا وەك بژاردەی یەكەم بەرانبەر بە ئێران گەمارۆی ئابووریی قورس دەخاتە سەر ئەم وڵاتە.
ئەم پرۆژەیە لەلایەن وەزیرانی كابینەی حكوومەتی بریتانیاوە خراوەتەروو و بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن جێرمی ھانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە بە فەرمی رابگەیەنرێت.
ئەم هەواڵە 4933جار خوێندراوەتەوە |