English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتی لاوانی تورکیا : رووداوەکەی تڕابزۆن نەخوازراوبووە ، ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان خوشک و برای ئێمەن
2019-07-21 [11:00 AM]

ZNA-هەولێر



لەدیدارێکی فەرمی و لەدوای ڕووداوەکەی شاری تڕابزۆن ، گەنجێکی کورد کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا و جیھانە و ھاوکات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە ،لەگەڵ جەنگیز گۆنگور سەرۆکی لاوانی ئاکپارتی و سەلمان ئۆزبۆیاجی ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بۆ کاروباری لاوان تایبەت بەم بابەتە کۆبوونەوە ، سەرۆکایەتی لاوانی تورکیا پەیامی برایەتیان بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان ھەبووە و ڕووداوەکەیان بەنەخوازراو ھەژمارکردووە، وەئیشارەتیان بەمەشداوە کەئاڵای ھەرێمی کوردستان فەرمیە و جێگەی ڕێزی ئێمەیە و ئاڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستانە ، وە ئیشارەتیان بەمەداوە ژە ھەرگیز ئەم جۆرە رووداوانە نابێتە ڕێگر لە دۆستایەتیمان.

لای خۆیەوە فەلاح حەسەن ئەو گەنجە کوردە سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کردووە و دووپاتی دۆستایەتی کردۆتەوە و ھیوای خواستووە ئەم جۆرە رووداوانە نەمێنن و لاوانی تورکیا ھەوڵی تەواو بدەن بۆ گەیاندنی پەیامی دۆستایەتی ھەردوولا بە ئەندامان و لایەنگران و گەنجانی ووڵاتەکەیان





ئەم هەواڵە 2494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad