English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جزیره‌.... بكه‌رانی سوتاندنی به‌روبووومی كشتوكاڵ له‌ دادگان
2019-07-21 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ كانتۆنی جزیره‌ ئەنجامدەران سوتاندنی بەروبوومی كشتوكاڵی له‌ باکووری سووریا دەستگیر کراون و دۆسیه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

حوکم خه‌لۆ سەرۆکی ناوەندی یاسادانەریی کانتۆنی جزیرە رایگه‌یاند، چەند کەس لەسەر سوتاندنی کێڵگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستگیر کراون کە بەدواداچوونەکان دەریانخستووە، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ سەر بە رێكخراوی داعش یان حكومه‌تی سووریا و تورکیان.

حوكم خه‌لۆ باسی له‌وه‌ كرد، دادگای کانتۆنی جزیرە سەرقاڵی تاوتوێکردنی دۆسیەی تۆمەتبارەکانە.

روونی كرده‌وه‌، یەکێک لە تۆمەتبارەکان ناوی عومەر عید ئەلوداحە بە ئەبووخەتاب مەیسەم ناسراوە و ساڵک بۆ رێكخراوی داعش شەڕی کردووە و خەڵکی ناوچەی مرگە لە دەیرەزووورە، لە لێپرسینەوەکاندا دانی بە کارەکانیدا ناوە.

پێشتر سەلمان باودۆ بەرپرسی ئابووریی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا رایگه‌یاندبوو، نرخاندنە بەراییەکان نیشان دەدەن لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکاندا 33 ملیۆن دۆلار زیان لە وەرزێرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کەوتووە.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە ئاگرکەوتنەوەکاندا زیاتر لە 45.500 هێکتار زەوی گەنم و جۆ و زیاتر لە 2500 دار زیانیان بەرکەوتووە.

سەرۆکی ئابووری و کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەم گرووپانە هەوڵ دەدەن ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هێزە کوردەکان تێکبدەن، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو هەوڵێک دەدەن.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad