English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت، سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌
2019-07-21 [11:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیاره‌ سبەی دووشەممە 22/7/2019 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گفتوگۆ له‌ باره‌ی رێوشوێن و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی هێڵه‌ گشتییه‌كان و كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

لەکۆبوونەوەکەدا دوای روونکردنەوەی كارەكانى دەستبەکاربوونی وەزیرەکانی کابینەی نوێ، ئەنجوومەنی وەزیران وەزیرەکانی راسپارد بەرنامەی کارەکانی وەزارەت لەماوەی 30 رۆژدا دابڕێژن و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی پەسندبکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رۆژی چوارشه‌ممه‌، 10ی ته‌ممووزی 2019، له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه‌ به‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، كه‌ 88 ده‌نگ بوو، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌ی نۆیه‌م، متمانه‌ی پێ به‌خشرا.

دواتریش مه‌سرور بارزانی، ناوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران خوێنده‌وه‌، كه‌ پێشتر سیڤییه‌كانی بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه‌ كردبوو.

دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ناوی قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ ده‌نگی 73 په‌رله‌مانتار، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران متمانه‌ی پێدرا.





ئەم هەواڵە 2623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad