English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌فین دزه‌یی پۆستی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت
2019-07-21 [11:46 AM]

ZNA- هه‌ولێر


له‌ درێژه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، له‌ شوێنی فه‌لاح مسته‌فا، له‌ پۆستی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربوو.

فه‌لاح مسته‌فا، له‌ تویته‌ری خۆیه‌وه‌ نووسیویه‌تی: "دوای 13 ساڵ له‌ خزمه‌تكردن له‌ فه‌رمانگه‌كه‌، ئه‌مڕۆ پۆسته‌كه‌م راده‌ستی سه‌فین دزه‌یی كرد".

دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌ سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.

هه‌فته‌ی رابردووش، ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كاربوونه‌ و بڕیاریشه‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاڵوگۆڕی پۆستی ته‌واوی ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كان كۆتایی بێت.

 





ئەم هەواڵە 4096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad