ZNA - ههولێر
بەریتانیا رایگهیاند، کرداری دەستگرتن بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری کە ئاڵای بەریتانیای بەسەرەوە بوو لەلایەن ئێرانەوە لە کەنداو شەرمەزار دهكهین و ئەو ههواڵانهی ئێرانیشی رەت كردهوه کە باس لهوه دهكات بەهۆی تێوەگلانی کەشتییەکە بە ڕووداوێکەوە دهستبهسهر كراوه.
سوپای پاسدارانی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆییان لە سەر ئینتەرنێت بڵاو کردۆتەوە کە نیشان دەدات چەند بەلەمێکی ماتۆری خێرا دەچنە تەنیشتی ستینا ئیمیرۆ و ناوی کەشتییەکە بە ڕوونی دیارە.
هێزێکی دەمامک کراو بە هەلی کۆپتەر دادەبهزنە سهر کەشتییەکە، بە هەمان ئهو تاکتیکهی مارینزەکانی بەریتانیا دوو هەفتە لەمەوبهر کەشتییە ئێرانییەکەیان گرت.
ئاژانسی دەنگوباسی فارسی ئێرانی دەڵێت پاسداران ڕۆژی هەینی دەستیان بەسەر ئەو نەوتهەڵگرەدا گرت پاش ئەوەی دابوی بە بەلەمێکی ماسیگری ئێرانی و ڕووداوەکەی پشتگوێ خستبوو.
ئەو ڕووداوەی ڕۆژی هەینی لە گرنگترین ڕێگەی ئاوی بازرگانی نەوتی جیهان لە ڕۆژئاوا وەکو کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە پاش سێ مانگ لە پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.
وەزیری بەرگری بەریتانیا پێنی مۆرداوت ئەو ڕووداوەی بە کردارێکی دڕندانە لە قەڵەم دا.
وەزیری دەرەوە جێرمی هەنتیش نیگەرانییەکی قوڵی لەمەڕ ڕووداوەکە دەربڕی و هاوکات بەریتانیا بەرپرسی کاروباری ئێرانی لە لەندەن بانگ کردووە.
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ژەنەڕاڵ ڕەمەزان شەریف دەڵێت تاران لە تەنگەی هورموز دەستی بەسەر ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەدا گرت سەرەڕای بەرگری و دەستێوەردانی کەشتییەکی بەریتانی کە دەربازی دەکرد. بەڵام هیچ کەشتییەکی بەریتانی لە ڤیدیۆکەدا دەرنەکەوتووە.
voa
ئەم هەواڵە 4885جار خوێندراوەتەوە |