English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رانیە بەهۆی گەرما تانکییەکی نەوت دەتەقێتەوە
2019-07-21 [12:16 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەھۆی مانەوەی زۆری لەبەر خۆر، لە گەڕەکی کێوەڕەشی قەزای رانیە تانکییەکی نەوت تەقییەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

عەمید عەبدوڵڵا میرئەحمەد، بەڕێوبەری بەرگری شارستانیی ئیدارەی راپەڕین راگەیاند "ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٢١-٧-٢٠١٩) لە گەڕەکی کێوەڕەشی قەزای رانیە، تانکییەکی نەوت لە ماڵێکدا تەقیوەتەوە، بەو ھۆیەوە ئاگرێک کەوتەوە، بەڵام زوو کۆنترۆڵکرا ‌و خۆشبەختانە رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە".

بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی راپەڕین، باسی لەوەش کرد پێشتر رێنمایی ئەوەیان داوە: نابێت تانکی نەوت لە شوێنێکدا دابنرێت کە راستەوخۆ خۆر لێیبدات، "بەڵام خەڵک وەکو پێویست رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن".

تەقینی ئەو تانکییەی نەوت لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەگشتی پلەی گەرما لە ھەرێمی کوردستان بەرزە و، لە رانیەش بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ ٤٦ پلەی سیلیزیە.

وێنەی تانکیەکە دوای تەقینی و سووتانی، کە لە پەیجی شاری رانیە لە فەیسبووک وەرگیراوە





ئەم هەواڵە 2650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad