English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا بازاڕی مریشك و ھێلكەی عێراقی لەدەستداوە
2019-07-21 [12:24 PM]

ZNA- هەولێر


قەدەخەكردنی ھاوردەی ھێلكەی توركی بۆ عێراق بووەتە ھۆكاری لەناوچوونی ١٨ ملیۆن مریشك لە توركیا

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی زەمانی توركی، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ راگرتنی ھاوردەی ھێلكە لە توركیاوە، قەیرانێكی یەكجار گەورەی بۆ وەبەرھێنەرانی ھێڵكە لە توركیا دروستكرد ، بەجۆرێك ١٨ملیۆن مریشك لە ناوچوون و ٨ بەرھەمھێنەریش مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ، ، لە ماوەی ٢٠ رۆژی رابردوودا ، بەرھەمھێنەرانی ھێلكە لە توركیا بەھۆی ئەوەی توانای دابینكردنی ئالیكیان نییە بۆ مریشكەكان ، بۆیە بەناچاری ئەو رێژە زۆرەیان لەناوبردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە ، دەسەڵاتدارانی عێراق ھاوردەی ھێلكەیان لە توركیا قەدەخەكرد و لە ئەنجامیشدا بەرھەمھێنەرانی ھێلكە لەو ولاتە بەناچاری ئەو لەسەدا 20 ی بەرھەمەی كە بۆ عێراق ھەناردەیان دەكرد، ئێستا لە بازاڕی نێوخۆیی توركیا ساخیدەكەنەوە و بەو ھۆیەشەوە نرخەكی ھێلكە لە توركیا داكەوتنی بەرچاوی تۆماركرد.





ئەم هەواڵە 8953جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad