English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆكه‌ی توركیا هه‌شت سه‌ربازی لیبیای كوشت و فرۆكه‌یه‌كیش كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌
2019-07-21 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی لیبی به‌ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاندوه‌، له‌ ته‌رابلوس هه‌شت سه‌ربازی نیشتمانی لیبی به‌ هێرشێكی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا كوژران و سوپاش فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركی له‌ ناوچه‌ی "عه‌ین زاره‌"ی پایته‌ختی لیبیا خستۆته‌ خواره‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی سوپا لیبی ئه‌نجامدانی هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر ته‌رابلوس راگه‌یاند و داوای له‌ گه‌نجانی پایته‌خت كرد خۆیان بۆ كاتژمێری سفر ئاماده‌ بكه‌ن.

هۆبه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به‌ سوپای نیشتمانی لیبی رایگه‌یاند، سه‌ربازانی سوپا له‌سه‌ر تخوبی پایته‌خت له‌ ئاماده‌باشی دان، چاوه‌ڕێی فه‌رمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ته‌رابلوس كۆتایی پێبهێنن.

 

 





ئەم هەواڵە 2692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad