English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانان لە شارۆچکەیەک دەکشێنەوە و بەرپرسێکی عێراقیش داوای هێز ده‌كات
2019-07-21 [12:38 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ھێزێکی ھاوپەیمانان لە شارۆچکەیەکی عێراقی دەکشێنەوە بەرپرسێکیش ترسی خۆی ئاشکرا دەکات و داوای ھێز دەکات.

سەلیم کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١-٧-٢٠١٩، سەرۆکی لێژنەی ئەمنیی شارۆچکەی روتبە پێی راگەیاندوو، کە ھێزی ھاوپەیمانان لەناکاو لە شارۆچکەی روتبە کشاونەتەوە.

سەلیم کەربوڵی ھاواری لێ ھەڵساوە و رایگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی عێراق بە زوویی ھێزێک بنێرێتە روتبە، ئەگەرنا ورەی ھێزە ئەمنییەکان بە تەواوی دەڕووخێت و ئەگەری داگیرکردنی شارۆچکەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، زیاد دەبێت.

ئەگەرچی بەرپرسە عێراقییەکان بەردەوام لێدوان دژی بوونی ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەسەر خاکی وڵاتەکەیان دەدەن، بەڵام بەبێ بوونی ئەو ھێزانەی ھاوپەیمانان، ھێزە عێراقییەکان توانای پاراستنی تەنانەت بەغدای پایتەختی وڵاتەکەشیان نییە.

روتبە شارۆچکەیەکی سنووری پارێزگای ئەنبارە لە رۆژئاوای عێراق.





ئەم هەواڵە 4669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad