English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌یرترین گرێبه‌ست له‌ مێژووی تۆپی پێدا
2019-07-21 [12:53 PM]

ZNA-هه‌ولێر


یانەیەکی تورکی سەیرترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا واژۆ دەکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی ئاشکرایکرد، یانەی مینیمن سپۆر، کە یانەیەکی خولی پلە دووەکانی تورکیایە، ویستوویەتی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێک بکات لە ئیتالیا، کەچی بە ھەڵە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێک کردووە لە پورتوگال، لەبەرئەوەی ئەو دوو یاریزانە ھەمان ناویان ھەیە.

ئەو رۆژنامەنووسە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوەو دەڵێت "یانە تورکییەکە ویستوویەتی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی گامبی بکات، کە ناوی جالۆیە و یاری بۆ یانەی سالیرنیتانای پلە دووی ئیتالیا بکات، کەچی بە ھەڵە پەیوەندیان بە یاریزانێکی یانەیەکی خولی پلە سێیەکانی پورتوگالەوە کردووە کە ئەویش ناوی جالۆ بووە".

رۆژنامەنووسە ئیتالییەکە، ھەروەھا دەڵێت "یانە تورکییەکە پەیوەندی بەو یاریزانەی خولی پورتوگالییەوە کردووە و لەسەر ھەموو شتێک رێککەوتوون و گرێبەستەکەشیان واژۆ کردووە، تەنانەت درێسی یانە تورکییەکەشی لە بەردەم دەزگاکانی راگەیاندن بەرزکردووەتەوە، کەچی دواتر دەرکەوتووە کە ئەم گرێبەستەیە بە ھەڵە واژۆ کراوە".

یانە تورکییەکە بۆ شاردنەوەی شەرمەزارییەکە ناچاربووە وا بڵاوبکاتەوە کە گرێبەستی یاریزانە نوێیەکەی ھەڵوەشاندووەتەوە، لەبەرئەوەی ئەو یاریزانە لە پشکنینی پزیشکی دەرنەچووە.





ئەم هەواڵە 8548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad