English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران سوپاسی سعودیه‌ ده‌كات
2019-07-21 [01:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ ئاژانسی فارسی نیمچه‌ فه‌رمی راگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ ئێران ئه‌و هه‌وڵه‌ی سعودیه‌ی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی ئێران به‌رز ده‌نرخێنێت كه له‌ ئایاری رابردوو‌ به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی هونه‌ریه‌وه‌ له‌ به‌نده‌ری جه‌ده‌ گیرسایه‌وه‌.

موسه‌وی وتیشی، ئێران هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ و سویسرا و عومان به‌رز ده‌نرخێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی هایبنس1یان مسۆگه‌ر كرد.

پێشتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران رایانگه‌یاند، سعودیه‌ رێگه‌ به‌ كه‌شتییه‌كه‌ نادات بڕوات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر دانی خه‌رجی چاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2224جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad