English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلپی لویس ماڵئاوایی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات 
2019-07-21 [01:43 AM]

ZNA- ھەولێر


فیلپی لویس بەرگریکاری لای چەپی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ماڵئاوایی لە ھاندەران وبەرپرسانی یانەکەی کرد . 

لەمیانەی ئاھەنگی ماڵئاواییەکەی لویس گووتی : کاتێکی زۆر خۆشم لەگەڵ یانەکەم بەسەر برد و توانیم لە ماوەی ھەشت ساڵ ٧ نازناو بەدەست بھێنم . 

لویس گووتیشی : تا ئێستا بۆندم لەگەڵ یانەی دیکە مۆر نەکردووە بەڵام گفتوگۆیەک لەگەڵ یانەی فلامینگۆی بەرازیلی ھەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێمەوە بەرازیل . 

لویس راشیگەیاند : ئەمڕۆ رۆژی خەمباری نییە ، بەڵکو رۆژێکی زۆر خۆشە ، چونکە بە ویژدانێکی ئاسوودە ماڵئاوایی دەکەم . 

فیلپی لویس تەمەنی ٣٣ ساڵە و تا ئێستا ٣٣٣ یاری لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامداوە توانیوویەتی ٧ نازناوی جۆراوجۆریش بەدەست بھێنێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad