English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک زێڕی ھاوژینەکەی دەدزێت 
2019-07-21 [01:50 AM]

ZNA- ھەولێر



لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ‌ ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ،  دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ئافرەتێکەوە  لەبەرامبەر ئەوەی بڕێک ئاڵتونی لێدزرابو، بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ھاوسەری ئافرەتەکە  دزیویەتی.

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەێنێت ، رۆژی ١٨ ی ٧ ی ٢٠١٩ ، پاش تۆمارکردنی سکاڵاکە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد، دوای ئەنجامدانی کەشف‌و ھێڵکاریی بۆ شوێنی روداوەکە، لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ئەو بڕە ئاڵتونە لەلایەن ھاوسەری ئافرەتەکەوە دزراوە.

ھەروەھا ئاماژە بەوە دەدەن ،  تیمەکانی  بەشی پۆلیسی دەربەندیخان توانیان ھەمان شەوی ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن‌و لەبەردەم  دادوەردا دانی بەتاوانەکەی  نا.

پۆلیسی  سلێمانی دەشڵێت لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لەلایەن بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە بۆ روداوکە کراوەتەوە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad